لە پارێزگایەکی تورکیا دوکان و ئۆتۆمبێلەکانی سوریاییەکان سووتێنرا
![لە پارێزگایەکی تورکیا دوکان و ئۆتۆمبێلەکانی سوریاییەکان سووتێنرا لە پارێزگایەکی تورکیا دوکان و ئۆتۆمبێلەکانی سوریاییەکان سووتێنرا](/img/NewsGallery/2024/7/1/402288/FeaturedImage/f331e9e6-c6e6-49a0-b8fc-3faf71ef4d4b.webp)
لە پارێزگای قەیسەری وڵاتی تورکیا دوای دەستدرێژی کەسێکی سوریایی بۆ سەر کچێکی ٦ ساڵەی سوریایی رووداوەکان دەستیان پێ کرد و دوکان و ئۆتۆمبێلەکانی سوریاییەکان سووتێنران.
لە گەڕەکی دانشمەندغازی شاری قەیسەری وڵاتی تورکیا هێرش کرایە سەر دوکان و ئۆتۆمبێلەکانی سوریاییەکان.
لە کاتەکانی شەو بەهۆی دەستدرێژی کەسێکی سوریایی بۆ سەر کچێکی ٦ ساڵە گروپێکی تۆڕە ڕژانە سەر شەقامەکان.
ئەو کەسەی بە دەستی سوور گیراوە، لەلایەن پۆلیسەوە لە لینچکردن رزگاری بووە. تۆمەتبارەکە لەلایەن پۆلیسی ئۆپڕاسیۆنە تایبەتەکانەوە هەڵگیرا و گواسترایەوە بۆ بنکەی پۆلیس.
دوای رووداوەکە گروپەکەی ڕژایە سەر شەقامەکان دەستیان بە هێرش سەر دوکان و ئۆتۆمبێل و خانووی سوریاییەکان کرد و زیان پێگەیاند.
پارێزگاریی قەیسەری سەبارەت بە رووداوەکە راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و راگەیاند کە گومانلێکراوەکە دەستبەسەر کراوە و منداڵەکە لە ژێر پاراستندایە و داوای میانڕەوی لە خەڵک کرد.
لە کاتی رووداوەکەدا ئاتانور ئایدن بەڕێوبەری ئاسایشی پارێزگای قەیسەری چووە شوێنی رووداوەکە بە هاوڵاتیان راگەیاند کە تەواوی رێگرییەکانی پێویست لەگەڵ دیپۆرت کردن لە دژی ئەو کەسە و خانەوادەکەی دەگرێتەبەر.
گۆکمەن چیچەک پارێزگاری قەیسەری ئەویش چووە شوێنی رووداوەکە بە هاوڵاتیان راگەیاند، "من باش لە توڕەییەکەتان تێدەگەم. دەزانم لە ئێستادا بەڕاستی توڕەیتان و ئەم رووداوە رووداوێکی نەفرەتییە. بەڵێنتان پێ دەدەم وەک پارێزگارتان. جارێکی تر لە قەزای دانیشمەنگازی شەرمەزارییەکی وا نابێت. تێدەگەم کە هەمووتان ئازارتان هەیە. دۆستانی پۆلیسمان کە لە شاخ و بەرد لە پێناو یەکڕیزی ئەم وڵاتەدا دژی تیرۆر دەجەنگن، هەوڵ دەدەن شتێک لە پێناو سەلامەتی ئێوەدا بکەن. پەیامەکەتانم پێگەیشت. بۆ خاتری خوا هیچ کام لە ئەفسەرانی پۆلیسمان لوتی خوێنبەربوونیان نەبێت. هەرچی پێویست بێت ئەنجامی دەدەین. لێرەدا مەهێڵن کەس ئازاری پێ بگات. لە ئێستادا ٥ ئەفسەری پۆلیسمان بریندارن. دەوڵەت تا کۆتایی هەرچی پێویست بێت دەیکات. من دەمەوێت هەمووان بڵاوببنەوە."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٣٨ هەزار و ٩٨ کەس گیانیان لەدەستدا و ٨٧ هەزار و ٧٠٥ کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر کەناری غەززە ٥ رۆژنامەنووسی دیکە گیانیان لە دەست دا.
فەلەستینییەکان کە بەهۆی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر ئاوارەبوبوون دەگەڕێنەوە خانووە ڕوخاوەکانیان لە خان یونس.
لە ئەنجامی تەقەی داگیرکەرانی سەهیۆنی لە شارۆچکەی بەیت ئور تەختە لە رۆژئاوای شاری رامەلڵا گەنجێک شەهید بوو.